روسیا ئه‌نته‌رنێتی جیهان ده‌بڕێت؟

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

مەترسیەكان لە جیهاندا زیاتر دەبن لە هەڕەشەكانی ڕوسیا بۆ سەر كێبڵەكانی دەریایی گواستەنەوەی ئینتەرنێت، وەك وەڵامدانەوەیەكی سزاكانی رۆژئاوا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

لە 21 ئەم مانگە (ئادار 2022) جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا كە ڕوسیا بیر لە ئەنجامدانی هێرش دەكاته‌وه‌ بۆ سەر كێبڵەكانی دەریایی بۆ ئەوەی ئینتەرنێت لە جیهاندا ببڕێت.

بایدن وتبووی، ڕوسیا هەموو ڕێگایێكی هێرشە ئەلكترونیەكان تاقی دەكاتەوە، بایدن ئەم هۆشداریەی خۆی بۆ زانیاریی هەواڵگیری پشتراستكراو گەڕاندوتەوە.

ئەمە جاری یەكەم نیە كە بەرپرسان هۆشداری دەدەن لەبارەی پلانی ڕوسیا بۆ لەناوبردنی كێبڵەكانی دەریایی گواستنەوەی ئەنتەرنێت.
تا ئیستا لایەنی ڕوسی ئەم هۆشداریەیان تەئكید نەكردوتەوە كە نیازیان هەبێت هێرشێكی لەو جۆرە بكەن.

بەپێی تۆبیاس ليبيتروا تایبەتمەندی پەیوەندی نێودەوڵەتی و كەیسەكانی سیكوریتی كۆمپیوتەر لە پەیمانگای دانیماركی بۆ لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، كە 430 كێبڵی ئینتەرنێتی دەریایی ئامانجێكی زۆر گەورەیە بۆ هەر لایەنەێكی دەیەوێت پەیوەندی جیهانی تێكبدات، و ئەمە بە خاڵێكی لاواز لە سیستمی پەیوەندیكردنی نێودەوڵەتی دانا.

مارشال بیتش لە ساڵی 2017 كە ئەو كات سەرۆكی لیژنەی سەربازی ناتۆبوو هۆشداری دابوو كە هەر تێكدانێكی كێبڵەكانی دەریایی ئینتەرنێت ئەنجامی كارەساتبار لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی و ئینتەرنێت دروست دەكات