هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەسەر دانيشتنی پەرلەمان راگەيەندرا

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی عیراق هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر كۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ڕاگەیاند. هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی بەرامبەر كۆبوونەوەی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكکۆمار ئاشكراكرد و رایگەیاند: پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئامادەی ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان نابن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار. راشیگەیاند: سەپاندنی یەك كاندید بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كەهەڵوێستی جوداخوازی هەبێت و ئاماژەی تری لەسەربێت یەك ناگرێتەوە لەگەڵ ئەركەكانی سەرۆككۆماری عیراق كەبەپێی دەستوور دیاری كراوە، هەربۆیە ئەوان وەك پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بڕیاریاندا بەوەی ببنە ئۆپۆزسیۆنی ئەرێنی كەخزمەتی گەل دەكات. بڕيارە رۆژی شەممە، دانيشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە کانديدی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا بەشێک لە لايەنە سييەسييەکان پێيانوايە دانيشتنەکە ژمارەی […]

The post هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەسەر دانيشتنی پەرلەمان راگەيەندرا appeared first on SNN.