پەيامێک لە سەدرەوە بۆ پەرلەمانتاران

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN رێبەری رەوتی سەدر رايگەياند: “ئەو پەرلەمانتارەی لە دانيشتنی رۆژی شەممە ئامەدەبێت ئەگەر دەنگیش نەدات ئەوە بە ڕاستی سەربەخۆیە، ئەوەشی ئامادەنەبێت، ئەوا کۆتایی ئەنجومەنی نوێنەرانە”. موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تويتێکدا سێيەم پەيامی ئاراستەی پەرلەمان تاران کرد و دەڵێت “رۆژی شەممە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانین، چاوەڕێی پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەكانین، وتيشی “لە پێناو حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی، دانیشتنی شەممەی پەرلەمان مەگۆڕنەوە بە دەستكەوت”. ئەمەش لە کاتێکدايە، دوێنێ هادی سەلامی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عیراق هەڵوێستی پەرلەمانتارە سەربەخۆكانی بەرامبەر كۆبوونەوەی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئاشكراكرد و رایگەیاند پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئامادەی ئەو كۆبوونەوەی پەرلەمان نابن.

The post پەيامێک لە سەدرەوە بۆ پەرلەمانتاران appeared first on SNN.