دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد، لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیاویی لەلایەن رووسیاوە لە ئۆکراینا، ئهوا وەڵامی بهكارهێنانی چهكهكه دەدەنەوە وهڵامهكهش بهند دهبێت بە شێوازی بەکارھێنانی چەکەكه.
جۆ بایدن لە دوای کۆتایی ھاتنی لووتکەی نائاسایی سەرکردەکانی ناتۆ لە برۆکسل، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازكرد و وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بوونی زانیاریی ھەواڵگریی لەسەر ئهوهی ئایا رووسیا چەکی کیمیاویی لە ئۆکراینا بهكارهێناوه یان نا، بایدن گوتی: "لە ئێستادا ناتوانم زانیاریی ھەواڵگریتان پێبدەم، ھەر بۆیە ناتوانم وەڵامی پرسیارەکەت بدەمەوە. بەڵام ئەگەر رووسیا ئەمە (چەکی کیمیاویی) بەکاربھێنێت وەڵامی دەدەینەوە. ناوەڕۆکی ئەم وەڵامەش پەیوەست دەبێت بە شێوازی بەکارھێنانی چەکەکە".
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری "ئایا لەو بڕوایەدان کە دەبێـت رووسیا لە گرووپی G20 دەربکرێت؟"، گوتی: "وەڵامم بۆ ئەمە بەڵێیە. ئەم دۆخەش پەیوەستە بە G20. ئەمڕۆ ئەم پرسەش باسکرا. ئەگەر ئەمە جێبەجێ نەکرا و ئیندۆنێزیا و وڵاتانی دیکە رووبەرووی بوونەوە ئەوە دەبێت بەشداریکردنی ئۆکراینا لەم کۆبوونەوانە فەراھەم بکەین".