دیجیتال میدیای سپێده
لهبارهی سوكایهتی كردن به هاوهلهكانی پێغهمبهر (علیه السلام) د.محمد رێكانی سكالا له دژی شێخ نههرۆ كهسنهزانی تۆمار دهكات و رایدهگهیهنێت كه ئەم بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە و داوا دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو.
د. محمد رێكانی سكالا لهی دژی نههرۆكهسنهزانی تۆمار دهكات ودهلێت،: "هەر نەتەوەو كۆمەلە كەسێك بەپێی دەستور و ياسای عێراقی و کوردستانی پارێزراوە، بۆ ئەوەى كەس سوكايەتی و زێدەڕۆی نەكاتە سەر پیرۆزيەكانی نەتەوەو ئاينێكی تر و گيانی پێكەوە ژيان و لێبوردەی لە كوردستان بەردەوام بێت، ئەمەش لە ماددەی (٢) ی دەستور عيراقی سالی ٢٠٠٥و ياسای سزاكانی عێراقی ژمار(١١١) ی سالی ١٩٦٩ هەمواركراو".
وتیشی،"لە ماددەی (٣٧٢) هاتووە:(سزادەدرێت بە بەندكردن كە لە سێ ساڵ زياتر نەبێت يان بە پێبژاردن كە لە( ٢ مليون تا ١٠ مليون) زياتر نەبێت : هەر كسێك بە ئاشكرا بێ رێزی بە باوەر ، يان سومبولێك يان كەسايەتيەك كە جێگەی پيرۆزی و بەرز ڕاگرتن و رێز بێت لای كۆمەلەيەكی ئاينی.)
(يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات: او بغرامة لاتزيد على ثلثمائة دينار....
(٥- من اهان علنا رمزا او شخصا هو موضع تقديس او تمجيد او احترام لدى طائفة دينية)".
رایشی گهیاند،" كەسێك بەناوی ( شێخ نهرۆ) كە خۆی بە شێخی تەریقەتی کەسنەزانی دادەنێت لە كورتە تۆمارێکی دەنگی دا ،بێ ڕێزی بە یارانی پێغەمبەرمان( د.خ) ( صحابه كان) دەکات، کە ئاشکرایە (صحابه) لای ئێمەی کوردی موسڵمان، جێگەی ڕێزو بەرزڕاگرتنن، بەشێوازێک کە ناونانی منداڵی کورد بەناوی (صحابه) بە درێژای مێژوو یەکێک بوە لە بەڕێز و بەرز ڕاگرتنی ئەو یارانەبوە کە پێغەمبەر (د.خ) ستایشیان کردون و ڕێزی لێناون".
دهشلێت، " ئەم بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە، داوا لەبەڕێزتان دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو ، بۆئەوەی پێکەوە ژیان و سومبلە ئاینی ونەتەوەیەکانمان پارێزراو بن لە هەر بەڕێزی و سنور بەزاندنێک" .