زیاتر له‌ 15 ڕێکخراو و کەسایەتی داوایه‌ك ئاراسته‌ی داواكاری گشتی ده‌كه‌ن

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆمەڵێک لە ڕێکخراو و کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھەڵوێستیان ھەبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر علیه‌ السلام كراوه‌ له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن شێخێكه‌وه‌ به‌ناوی(ن، ك)داواكارن، داوكاری گشتی بێته‌ سه‌ر خه‌ت.

ده‌قی داواكاریه‌كه‌:


بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی
ئێمە کۆمەڵێک لە ڕێکخراو و کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھەڵوێستیان ھەبێت بەرمبەر ئەو بەناو شێخەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ھەستاوە بە سوکایەتیکردن بە یاوەرانی بەڕێزی پێغەمبەری خوا کە دژایەتی ئاشکرای بیروباوەڕی زۆرینەی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە داوا دەکەین لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بکرێت و ڕێگری بکرێت لە کەسانێک بەناوی کەسایەتی ئاینی یان سیاسی سوکایەتی بە بیروباوەڕی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بکات ، ئەو پێکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەیە جوانەی کوردستان بپارێزرێت
لەگەڵ ڕێزمان

١- محمد صباح خياط - سەرۆکی ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان
٢- دکتور مەزھەر محمد طاهر بەڕێوبەری گشتی کەناڵی سورشتی عارفان و تەسەوفی ئیسلامی
٣- محمد سابیر گۆمەشینی - چالاکوانی مافی مرۆڤ
٤- ئەحمد مستەفا - ڕۆژنامەنوس
٥- حسن ھادی عبدالکریم - چالاکوانی مەدەنی
٦- نەوزاد ئیبراھیم خمو - مامۆستای ئاینی
٧- فھد حسن محمد - چالاکوانی مەدەنی
٨ - پ ی دکتۆر مھدی قادر- مامۆستای زانکۆ
٩- شوان صابر مصطفى - چالاکوان
١٠ـ سید محمد باقلانی ـ کەسایەتی ساداتی بەرزنجی
١١- پ.ی.د. محمد خالد مصطفی - مامۆستای زانکۆ - سەرۆکی رێکخراوی کورژیر.
١٢ـ م. یونس باویانی سەرۆکی ڕێکخراوی حوجرە بۆ تواناسازی ئاینی
١٣- حاجی عبدالقادر چاوشین - مافپەروەر
١٤- نجات عبدالطيف- مامۆستای ئاینی
١٥- بیلال سعید - ڕۆژنامەنوس