دیجیتال میدیای سپێده
بۆ چوارەم رۆژه گهران بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجەی ڕۆژی 21/3 لە چەمی (خەمەڵۆكە)ی سەر بە قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوون، قائیمقامی قەزای ماوەت لهو بارهیهوه راگهیهنراوێكی بڵاو كردهوه.
ئەمڕۆ هەینی، 25-3-2022، کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند "بۆ چوارەمین ڕۆژ، گەڕان و پشكنینەكان بە شوێن چارەنووسی ئەو سێ ئازیزانەماندا بەردەوامە، ئێمە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هەموو ئەو ئیماكانەتەی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بەردەستە، خراوەتە خزمەت سۆراغكردنی ئەو ئازیزانەماندا".
هەروەک ئەماژەی بەوەشداوە، "تەنانەت لە ڕۆژی ڕابوردووەوە لە چەند شوێنێك بەربەستی تۆڕی تەلیمان لە نێو چەمەكەدا داناوە".
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنانە کرد، كە وەك دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ خێزانە خاوەن كۆستەكان، بەسەریان دەکەنەوە. لەوانەش دارا محەمەد ئەمین، وەزیری پێشووی ژینگەی هەرێمی کوردستان و ئاوات محەمەد، قائیمقامی مەركەزی سلێمانی.