دیجیتال میدیای سپێده
دهقی بهیاننامهكهی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەیاننامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان .
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ..
گەلانی خۆشەویستی عێراق ..
ئاشکرایە کە ئەمڕۆ عێراق بە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و ئاڵۆزدا تێپەر دەبێت ، قۆناغێک پێویستە بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە مامەڵەی بکەین ئەگەرنا چارەنوسێکی نادیار و پڕمەترسی چاوەڕێی دەکات ، بێگومان هەرێمی کوردستانیش بەدەرنابێت لەو چارەنوس و مەترسیانە .
لەو ڕوانگەوە ، ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا ، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی تاوتوێکرد کە بریارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 26/3/2022 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە .
ئەنجومەنی جێبەجێکردن دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل و ڕاڤەکردنی پێشبینی و گۆرانکاری و پێشهاتە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان ، بۆ پاراستنی یەکریزی نیشتمانی و تەوافقی سیاسی و پاراستنی دەستکەوتەکان و دورخستنەوەی مەترسییەکان و چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان و ڕێزگرتن لە خیاری پێکهاتەکانی عێراق ، هەروەها بۆ هاوتەریببوون لەگەڵ هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونمان لە کوردستان و لە عێراق بریاریدا کە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەی ڕۆژی 26/3 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری نەکات و دەنگ نەدات بە هیچ کام لە پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە پشکی کوردە ، کە بەداخەوە نەتوانرا وەک کورد لەسەر پاڵێوراوێکی هاوبەش رێکبکەوین ، لەجیاتی ئەوه هەرلایەک بە پاڵێوراوی حیزبی چوونە کێبەرکێکەوە ، بەمەش بەرژەوەندی حیزبی زاڵکرا بەسەر بەرژەوەندی گشتیدا .
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
25/3/2022