یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەرکۆنەی وتە نەشیاوەکانی (شێخ نەھرۆ) ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌ی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەرکۆنەی وتە نەشیاوەکانی (شێخ نەھرۆ) سەرۆکی تەریقەی قادری کەسنەزانی دەکات بەرامبەر بە ھاوەڵانی پێغەمبەری ئازیز (صلی اللە علیە وسلم)
وداوادەکەین لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان وسەرۆکایەتی داواکاری گشتی ویەکێتی زانایان وگشت لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکاری یاسایی وپێویست بگرنە بەر بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەووتانەی بێریزی بەرامبەر بە برواوھەستی مووسڵمانان دەکەن وشیرازەی کۆمەڵگەی بەزۆرینەی رەھامووسڵمان دەشێوێنن.

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان