پەرلەمانتارێک: لەبەرامبەر بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان پێشنیازی پارە و پۆستیان بۆ کردووین

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەحمەد رەحیم ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەبەرامبەر قایلکردنیان بە بەشداری لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێشنیازی پارە و پۆست خراوەتەبەردەم پەرلەمانتارە سەربەخۆکان. ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکدا بۆ بەغداد ئەلیەوم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنەکە، سیاسەتی گێزەر و تێڵا پەیڕەو کراوە، واتە بە هەڕەشە و بەرتیل دەیانەوێت رێژەی یاسایی تەواو بکەن. جەختیشی کردەوە، ئەوەی کە هەندێک لە پەرلەمانتاران بچنە ژێرباری ئەو گوشارانەوە پیرۆزی پەرلەمان خەوشدار دەکات، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانە و وێنای ئیرادەی هاووڵاتیان دەکات . پێشتریش خالید عوبێدی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردبوو، لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمان پێشنیازی بەرتیلیان […]

The post پەرلەمانتارێک: لەبەرامبەر بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان پێشنیازی پارە و پۆستیان بۆ کردووین appeared first on SNN.