SNN-عەلی حەمە سەعید هەوڵەكانی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەردەوامی هەیە و بەرپرسێكی باڵای هاتووچۆی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم ریكدەكەون بۆ یەكخستنی تابلۆ و بڕی سزای ئۆتۆمبێل، بەرپرسێكی هاتووچۆی هەرێمیش دەڵێت هێشتا بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە. بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكوو ئەوەی هەیە تەنها زیاتر لەناو سۆشیال میدیا باسدەكرێت و ئێمە مامەڵە لەگەڵ نوسراوی فەرمیدا دەكەین هەركات بە فەرمی ئاگاداركراینەوە ئەو كات دتوانین زانیاری زیاتر […]
The post نوێترین زانیاری لەبارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم و عێراق appeared first on SNN.