كۆمپانیایی نەوتی سۆمۆ ئاماری فرۆش وداهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

كۆمپانیایى به‌بازاركردنى نه‌وتى عێراق سۆمۆ سه‌رجه‌مى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت وداهاته‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كانى بۆ مانگى شوباتى رابردوو بڵاویكرده‌وه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمپانیایى بازاڕكردرنى نه‌وتى عێراق سۆمۆ بڵاویكرده‌وه‌: داهاته‌ نه‌وتییه‌كانى عێراق له‌فرۆشى نه‌وت بۆ مانگى رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ى 9 ملیار دۆلار.

ئاشكرایكردوه‌: هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خام به‌رێژه‌ى 92 ملیۆن و 790 هه‌زار و 173 به‌رمیل نه‌وت، داهاتى 8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هه‌زار دۆلار بووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: سه‌رجه‌مى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو بۆ مانگى شوباتى رابردوو له‌كێلگه‌ نه‌وتییه‌كانى ناوه‌راست وباشورى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 91 ملیۆن و 314 هه‌زار و 828 به‌رمیل، وهه‌روه‌ها هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌كێلگه‌كانى كه‌ركوك له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهان گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 475 هه‌زار و 345 به‌رمیل، ونرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌ 94.936 دۆلار بوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: هه‌رناده‌كردنى نه‌وتى عێراق له‌رێگه‌ى 34 كۆمپانیایى جیهانی بووه‌، وله‌رێگه‌ى به‌نده‌ره‌كانى به‌سره‌ وخۆر وبه‌نده‌رى كه‌نداو وبه‌نده‌رى جه‌یهانى توركى بووه‌.