د.ھادی عەلی: بڕیاری بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەی په‌رله‌مان، ھەڵوێستێکی نیشتیمانیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

د.ھادی عەلی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،" بڕیاری بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ، ھەڵوێستێکی نیشتیمانیە و دوورە لە بەرژەوەندیخوازی حیزبی تەسک


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ د.ھادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، "بڕیاری بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی شەممە ٢٦/٣/٢٠٢٢ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ھەڵوێستێکی نیشتیمانیە و دوورە لە بەرژەوەندیخوازی حیزبی تەسک و ڕەتکردنەوەی ململانێی نێوان دوو لایەنەکەی دەسەڵاتی ھەرێم و ڕێکنەکەوتنیانە لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق