SNN بەرپرسێکی کۆشکی سپی رايگەياند: سەرۆکی ئەمەریکا کاتێک لە قسەکانيدا وتی” ناکرێت پوتين لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە ” مەبەستی گۆڕینی ڕژێمی رووسیا نەبووە. بەرپرسێکی کۆشکی سپی سەبارەت بە وتارەکەی جۆ بايدن سەرۆکی رووسيا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا روونکردنەوەیدا و وتی “مەبەستی بايدن ئەوەیە کە پوتن نابێت رێگەی پێبدرێت دەسەڵاتەکانی بەسەر دراوسێکانیدا یاخود ناوچەکەدا بسەپێنێت، لەوەشدا مەبەستی لە دەسەڵاتی پوتن نەبوو لە رووسیادا یاخود گۆڕینی رژێمی رووسیا.” لە وەڵامی ئەو قسانەی بايدنيشدا، دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملن رايگەياند: “ئەوە بۆ بایدن نیە بڕیاری لەسەر بدات، سەرۆکی رووسیا لەلایەن رووسییەکانەوە هەڵبژێردراوە.” دوێنێ، جۆ بايدن سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانەی وتارێکيدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا باسی لەوەکرد: […]
The post کۆشکی سپی: بايدن نايەوێت رژێمی رووسيا بگۆڕێت appeared first on SNN.