عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح: به‌ڵگه‌ی ڕون هه‌یه‌ كه‌ده‌توانن پێش ڕه‌مه‌زان وپێش جه‌ژنیش موچه‌ دابه‌شبكه‌ن

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ وسامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات: به‌ڵگه‌ی ڕون له‌به‌رده‌سته‌ كه‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت پێش مانگی ڕه‌مه‌زان موچه‌یه‌ك وپێش جه‌ژنیش موچه‌ی دووه‌م دابه‌ش بكات.

له‌به‌دواداچوونێكدا، كه‌ عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ وسامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كردویه‌تى ئاشكرایكردوه‌: كه‌بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، حكومه‌ت 600 ملیۆن دۆلارى پێویسته‌، به‌داهاتى نه‌وت وداهاتى ناوخۆییه‌وه‌.

له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: مانگی پێشوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت تێكڕا (97 دۆلار) بوو، داهاتی نه‌وت كه‌دراوه‌ به‌وه‌زاره‌تی دارایی 488 ملیۆن دۆلار بووه‌، ئه‌م مانگه‌ تێكڕای نرخی نه‌وت (117 دۆلاره‌) به‌مه‌ش به‌لای كه‌م داهاتی نه‌وت ده‌گاته‌( 550 ملیۆن دۆلار) ده‌بێت.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى داهاتى ناوخۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت: بۆ ته‌واوكردنی موچه‌( 50 ملیۆن دۆلار) پێویسته‌، هه‌ولێر (28.5 ملیۆن دۆلار) وسلێمانی (21.5 ملیۆن دۆلار) ته‌نیا داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان( 100 ملیۆن )دۆلاره‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌باج و رسومات.

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح راشیگه‌یاندوه‌: سه‌رباری هه‌موو گه‌نده‌ڵی وقاچاخیه‌كان، ئێستا 300 ملیار دینار پاره‌ی زیاتر له‌موچه‌ هه‌یه‌، بۆ پرۆژه‌ وخه‌رجی دیكه‌. وئاشكرایده‌كات: حكومه‌ت ده‌توانێت دوو موچه‌ بدات، یه‌كێكیان پێش مانگى ره‌مه‌زان وئه‌وه‌ى دیكه‌شیان پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكات.