دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباوە رایگهیاند،"لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە و كارەبا زیاد دەبێت".
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند،"لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت".
وتیشی ،"لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە".
دهشلێت،"بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە، خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە".
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاندووە،"هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار".