SNN نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند: 200 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان. فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە ميديای سەرۆکی حکومەتی راگەياندووە: بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەرێم-بەغدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ناردراوه و گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و 200 ملیار دیناره، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و بڕه‌ی نێردراوه، هی مانگی شوباته. هاوکات، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار ده‌كرێت.
The post حکومەتی هەرێم: 200 مليارەکە گەيشت appeared first on SNN.