دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایگه‌یاند، جارێكی تر ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه ره‌واكان مامۆستایان له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانه‌وه په‌ناده‌بات بۆ هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به‌داخه‌وه جارێكی تر ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایان له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانه‌وه په‌نای برده‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه و ترساندن بۆ شكاندنی بایكۆت و به‌زۆر بردنه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، زمانی هه‌ڕه‌شه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامۆستایان سارد ناكاته‌وه له ههڵۆێستهكانیان و ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه خزمه‌ت به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ناكات، مامۆستایانی ناڕازی ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه، به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه، له پارێزگای سلێمانی جگه له خوێندنگه ئه‌هلییه‌كان و پۆله‌كانی 9 و 12 خوێندنی قۆناغه‌كانی دیكه راگیراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه هه‌مو 25ی مانگێك ده‌ستبكات به دابه‌شكردنی موچه، به‌ڵام هێشتا دیارنیه كه‌ی موچه‌ی مانگی 3ى ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێكه كه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات كۆتایی هاتوه.