دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئه‌وه‌ی كادیرێكی باڵای پارتی له‌شاری به‌غدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر پۆستێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا سوكایه‌تی به مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان عه‌لى سیستانى كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى شیعه و لایهنگرنى عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌كان له به‌غدا هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقى پێنجى پارتی سوتاندیان.
هه‌رچه‌نده پارتى هه‌رزوو ئیدانه‌ى قسه‌كانى كاردیرهكهى خۆى كرد و داواى لێبوردنى له شه‌قامى شیعه كرد به‌ڵام ئه‌م داواى لێبوردنه و خۆبهریكردنى پارتى له‌و كادیره‌ى سوودى نه‌بوو نه‌یتوانى توڕه‌یی هاوڵاتیانى شیعه كه‌م بكاته‌وه و له ئه‌نجامدا باره‌گاى ئه‌و حیزبه‌یان له به‌غدا سوتاند.
دوا به‌دواى رووداوه‌كه‌ى ئه‌م شه‌وى به‌غدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوێكدا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ نایف كوردستانى ده‌رچووه كه سوكایه‌تی به مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه له عێراق كردوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئازادی راده‌ربڕین به واتای ئه‌وه نایه‌ت سوكایه‌تی به ره‌مز و هێما ئایینی و نیشتمانییه‌كان بكرێت و ده‌ستدرێژیان بكرێته سه‌ر و ئه‌و كاره به هیچ جۆرێك قه‌بوڵ نییه.
له توێته‌كه‌یدا نایف كوردستانی كادیرى باڵاى پارتى باسی له‌وه كردبوو، كه مه‌رجه‌عێكی عه‌ره‌بمان ده‌وێت كه له ئه‌هلی ئال‌و به‌یت بێت، نه‌ك مه‌رجه‌عی هیندی و فارسی، كه مه‌به‌ستى سیستانى بوو، بۆیه ئه‌م تویته لایه‌نگرانی عه‌لی سیستانی توڕه كرد و له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی له به‌غدا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كادیری پارتی كه توڕَهبوونى شه‌قامى شیعه بینى، هه‌رزوو داوای لێبوردنی كرد و تویته‌كه‌ی سڕییه‌وه، به‌ڵام سوودى نه‌بوو بۆ ساردكردنه‌وه‌ى شیعه‌مان.