چالاكوانێكی بادینان سوپاسی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو ده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، مامۆستا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو و به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیان له‌ (ئومێد به‌ڕۆشكی) كرد كه‌ چالاكوانی بادینانه‌‌ و یەکێکیش بوو لە زیندانی کراوانی بادینان.   ئومێد به‌ڕۆشكی به‌ مه‌به‌ستی سوپاسكردنی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ھاتبوو، په‌رله‌مانتارانیش دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌رگریكرن له‌ ئازادی راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان.