دیجیتال میدیای سپێده
بههۆی ڕوخانی دیواری بیانەیەك لەگەڕەكی توەسپی كرێكارێك گیان لهدهست دهدات و چەند كرێكارێكی دیكەش برینداردهبن.
بهگوێرهی زانیارییهكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تووەسپی لەسەر رێگەی مێرگەپان دیواری خانوویەك بەسەر كۆمەڵێك كرێكاردا رووخاوە، بەو هۆیەوە كرێكارێك گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی گەیێندراوەتەوە دادی پزیشكیی سلێمانی.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە گیان لە دەستدانی كرێكارێك، سێ كرێكاری دیكەش برینداربون و بریندارەكانیش لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەكرێت.