روخانی دیوارێک ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك و بریندار بوونی چه‌ند كرێكارێكی تر

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌هۆی ڕوخانی دیواری بیانەیەك لەگەڕەكی توەسپی كرێكارێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و چەند كرێكارێكی دیكەش بریندارده‌بن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تووەسپی لەسەر رێگەی مێرگەپان دیواری خانوویەك بەسەر كۆمەڵێك كرێكاردا رووخاوە، بەو هۆیەوە كرێكارێك گیانی لەدەستداوە و تەرمەكەی گەیێندراوەتەوە دادی پزیشكیی سلێمانی.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە گیان لە دەستدانی كرێكارێك، سێ كرێكاری دیكەش برینداربون و بریندارەكانیش لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەكرێت.