دیجیتال میدیای سپێده
بههۆی بڕینهوهی ژمارهیكی زۆری داربهڕوو لە سنووری قەزای دەربەندیخان دوو هاووڵاتی دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە هاوبەشی بنكەی باوەخۆشێن هەستان بە كێوماڵكردنی سنوری گوندەكانی زمناكۆ و مۆردكە ، لە ئەنجامدا توانییان لە سنوری گوندی زمناكۆ ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە هەستابوون بە بڕینەوەی ژمارەیەك دار بەڕووی گەورە.
ئاماژە بە ئەوەشكراوە، هەروەها دەستگیرا بەسەر دارەكاندا و دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێكخراو ڕادەستی یاسا كرا .