دیجیتال میدیای سپێده
ئەوە بڵاو کرایەوە کە سوپای رووسیا بە تەواوەتی لە ئیرپین کراوەتە دەرەوە.
سەرۆکی شارەوانی ئیرپین، ئەلێکساندەر مارکوشین لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، ئاشکرایکرد یەکە سەربازییەکانی رووسیا کە پێشتر چووبوونە ناو شاری ئیرپینەوە لە نزیکی کیێڤ بە تەواوەتی کراونەتە دەرەوە.
ئەلێکساندەر مارکوشین رایگەیاند: "ئەمڕۆ ھەواڵێکی باشمان ھەیە، شاری ئیرپین رزگارکرا ئێستا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە ئەنجام دەدرێت".
مارکوشین تیشکی خستسەر ئەوەش کە لەبەر ئەوەی مەترسیدارە، ھێشتا رێگا نادەن دانیشتوانی شارەکە بگەڕێنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە رەنگە لە ئایندەدا جارێکی دیکە سوپای رووسیا پەلاماری ئیرپین بداتەوە ھەربۆیە سەرگەرمی بەھێزکردنی ھێڵی بەرگریین.
سەرۆکی شارەوانی ئیرپین سوپاسی سوپای ئۆکراینای کرد بۆ دەرکردنی سوپای رووسیا لە شارەکەدا.