جگە لە پارتی و گۆڕان، فراكسیۆنەكانی تر یاداشتێکیان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشکەش کردووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا، فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی بیخەنە بەرنامەی كارەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش ئاماژە بەوەدەكات هیچ بیانوویەك نیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت. د. شیركۆ جەودەت، سەرۆكی فركسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناوپەرلەمانی كوردستان جگە لە فراكسیۆنەكانی( پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان) یاداشتێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە لە یاداشتەكەدا وردەكاری هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانمان خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەسەر بنەمای […]

The post جگە لە پارتی و گۆڕان، فراكسیۆنەكانی تر یاداشتێکیان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێشکەش کردووە appeared first on SNN.