SNN دوای بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی خانەنشینێکی تر لە سلێمانی لە کاتی نۆرەگرتن بۆ مووچە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی عەبدولرەحمان ساڵح رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی کرد بۆ بەغدا و بەدواداچوونیکرد بۆ بەردەوامی و دووبارەبوونەوەی ئەم کێشەیە و رایگەیاند، خانەنشینان رێزلێگیراوترین تاکی کۆمەڵگەن و زۆرینەی تەمەنیان لە خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکەکەیدا بەسەربردووە، بۆیە دەبێت مامەڵەیەکی جیاواز و تایبەتیان لەگەڵ بکرێت. بافڵ جەلال تاڵەبانی هۆشداریشی دایە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و وتی بەهیچ شێوەیەک دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەم شێوەیە قبوڵ ناکەین و ئەرکی ئێوەیە لە بەرزترین ئاستدا مامەڵەی خانەنشینان رایی بکەن و بە ئەوپەڕی رێز و […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات بۆ بەغدا appeared first on SNN.