پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی ئازار، جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کە لە 26ی ئەم مانگەدا شکستی هێنا و رێژەی یاسایی پێویست لە پەرلەمانتار ئامادەنەبوون. بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی پەرلەمانی عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق و دیاریکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان کۆببێتەوە. پێویستە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق 220 پەرلەمانتار ئامادەبێت، بەڵام لە کۆبوونەوەی پێشوودا پارتی و سەدر و سونە تەنیا 196 ئەندام پەرلەمانیان پێ کۆکردایەوە و ئەوانەی دیکە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە.

The post پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.