دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی ٤٠٠ سه‌رباز، ١٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-18A، و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی C-130 بۆ ئه‌ورووپای خۆرهه‌ڵات ناردووه.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، جۆن كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یه‌كه‌یه‌كی چاودێریی ئاسمانیی ده‌ریایی كه له ٢٠٠ سه‌رباز پێكهاتوون و له نه‌رویج له مانۆڕی سه‌ربازیی بوون، ره‌وانه‌ی لیتوانیا كراون.
جۆن كێربی باسی له‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا ٢٠٠ سه‌رباز له لیتوانیان و رایگه‌یاند: "له بنكه‌ی بیوفۆرت له كارۆڵاینای باشووره‌وه ١٠ فڕۆكه‌ی جۆری F/A-18 سه‌ربه هێزی ده‌ریایی، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی C-130ی هێزی ده‌ریایی بۆ ئه‌ورووپای خۆرهه‌ڵات ره‌وانه ده‌كرێن. ئه‌و شوێنه ناڵێم كه بۆی ده‌چن به‌ڵام ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز".