به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ژان ئه‌سيلبۆرن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبوورگ كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق له سه‌روبه‌ندى دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئێزدييان و ناوچه‌ى شه‌نگال و پێكهاته‌كان له ده‌شتى نه‌ينه‌وا و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران […]