نوێترين زانياری لەسەر دانيشتنی پەرلەمان

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: نيسابی ياسايی بۆ دەنگدان بە سەرۆککۆمار پڕنەکراوەتەوە و دانيشتنەکە بۆ جەلسەيەکی ئاسايی گۆڕاوە. کاروان ياروەيس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسيۆنی يەکێتی رايگەياند: محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانيشتنەکەدا رایگەیاندووە “نيساب بۆ هەلبژاردنی سەرۆککۆمار نیيە”، بۆیە ئەو بڕگەيە تەرک کراو چووە سەر خاڵی دووەم کە دياريکردنی لیژنە هەمیشەییەکان. وتيشی “بە بەراورد لەگەڵ دانیشتنی شەممەی رابردوو ژمارەيەکی زياتری پەرلەمانتار بایکۆتی دانيشتنەکەيان کردوووە، کۆی ئەو پەرلەمانتارنانەی نەچوونە دانیشتنەکە  162پەرلەمانتارن”.

The post نوێترين زانياری لەسەر دانيشتنی پەرلەمان appeared first on SNN.