ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له به‌ڕێز جۆ بايدن سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت. له نامهكهيدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكايه و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سهقامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ربڕيوه. سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه مووشهكييهكهى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه كردووه […]