سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ سه‌رۆك بايدنه‌وه‌ پێده‌گات

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/3/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ به‌ڕێز جۆ بايدن سه‌رۆكى وڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه‌ ‏پێگه‌يشت.‏ له‌ نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرنگى ئه‌مه‌ريكايه‌ و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به‌ ئارامى و ‏سه‌قامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ده‌ربڕيوه‌.‏ سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه‌ كردووه‌ […]