دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگهیاند، گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم کە لە 2004 ەوە ئیمزا کرا رادەست بکەن و لەماوەی 15 ڕۆژدا تاوەکو پێداچوونەوەی بۆ بکرێت
وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوێک داوای دروستکردنی کۆمپانیایەک دەکات بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە سەربە حکومەتی ناوەند دەبێت و ناوی لێنراوە (KROC)و بارەگا سەرەکییەکەی لە ھەولێر دەبێت.
بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە، کە نهێنی و کەسی و بە شەخسی بکرێتەوەی لە سەر نووسراوە بەرواری ٢٠٢٢/٣/٢٤ ی لەسەرە و ئیمزای وەزیری نەوتی لەسەرە، چەند داواکاریی و ڕێوشوێنێکی تیایە کە بگیرێتەبەر، بە پێی ئەو ڕێوشوێنانە هیچ مانایەک بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ناهێڵێتەوە و سەکتەری نەوت بەتەواوەتی دەخاتە ژێر دەستی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق. وە کۆمپانیای نەوتی هەرێمی کوردستان KROC وەکو کۆمپانیای نەوتی باکور یان کۆپانیای نەوتی بەسرە ڕۆڵ دەبینێت.
▪️یەکێکی تر لە و ڕێوشوێنانەی کە داواکراوە بگیرێتەبەر ڕادەستکردنی هەموو گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە ئیمزا کرا وە لەماوەی ١٥ ڕۆژدا تاوەکو پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و هەموار بکرێتەوە بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاسا بەرکارەکانی حکومەتی فیدراڵ دا بگونجێت.