“با سه‌در ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ ئێمه‌ به‌جێبهێڵێت”

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ موقته‌دا سه‌درمان وتووه‌ ئه‌گه‌ر ئاماده‌نیت له‌گه‌ڵ ئێمه‌ رێكبكه‌ویت ببه‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن و بۆ ئێمه‌ى به‌جێبهێڵه‌، ده‌شڵێت: “ژماره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ زیادبووندایه‌”. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى ئازار، بۆ جارى دووه‌م هاوپه‌یمانى سێقۆڵى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، پارتى دیموكراتى كوردستان و سوننه‌كان به‌ رێبه‌رى محه‌مه‌د حه‌لبوسى و خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 26ى ئازار توانیان 202 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ته‌نیا توانیان 176 په‌رله‌مانتار كۆبكه‌نه‌وه‌ له‌ كاتێكدا رێژه‌ى یاسایی پێویستى به‌ 222 په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت. مه‌حمود حیانى، سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى […]

The post “با سه‌در ببێته‌ ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بۆ ئێمه‌ به‌جێبهێڵێت” appeared first on SNN.