ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نكی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی راگه‌یاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند: له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی راده‌گه‌یه‌نێت.

عارف حمامی په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند: پێشبینیمان كردبوو له‌كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌شدا رێژه‌كه‌ ته‌واو نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می كورسیییه‌كانی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی وكشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی سوننه‌ وئیمتیداد.

راشیگه‌یاند: كورسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌زیادبووندان به‌راورد به‌دانیشتنی پێشوو، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا پێش كۆتایی هاتنی واده‌ ده‌ستورییه‌كه‌ى.