وزەی نێودەوڵەتی داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە دەكات بۆ گفتوگۆكردنی كشانەوەی بەكۆمەڵ لەكۆگاكانی نەوتدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بۆ گفتوگۆكردنى دۆخى بازارى نه‌وت له‌جیهاندا، ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵ له‌كۆگاكانى نه‌وتدا بكه‌ن.

میگان وودز، وته‌بێژى وه‌زیرى وزه‌ى نیوزله‌ندا بڵاویكرده‌وه‌: وڵاتانى ئه‌ندام له‌ئاژانسه‌كه‌ دا، كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بریار له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵ بده‌ن له‌كۆگاكانى هه‌ڵگرتنى نه‌وت وگوتى: تا ئێستا بریار له‌باره‌ى قه‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵ نه‌دراوه‌، وله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ دا رێژه‌ى هه‌ر وڵاتێك بۆ كشانه‌وه‌یان دیاریده‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر له‌پێنج دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی كێشانه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه‌ ده‌كات له‌یه‌ده‌گی ستراتیژی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، به‌ئامانجی دابه‌زاندنی نرخى نه‌وت.