دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ هه‌ینی لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆده‌بنه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته سیاسییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ ره‌وتی سه‌در به‌ڕێوه‌بچێت.
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی سیاسی، وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌ده‌نه‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای تاوتوێكردن، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی سیاسی، وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌ده‌نه‌وه.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێ‌دا رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنێته‌وه و باری ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه خراپتر نه‌بن، هه‌لێك ده‌ده‌م به لایه‌نه‌كانی "سێ یه‌كی په‌كخه‌ر" له‌ماوه‌ی 40 رۆژدا، دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و حكومه‌تێكی نیشتمانیی به‌بێ ره‌وتی سه‌در پێكبهێنن.