مالكى بۆ سه‌در: به‌بێ تۆ كوتله‌ى گه‌وره‌ پێكنایه‌ت

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆچوونى لایه‌نه‌كه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌رد ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمه‌ پێمانوایه‌ دروستكردنى كوتله‌ى گه‌وره‌ پێویسته‌ له‌نێو ماڵى شیعه‌دابێت و به‌بێ موقته‌دا سه‌دریش كوتله‌ى گه‌وره‌ پێكنایه‌ت. دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ماوه‌ى 40 رۆژ ماوه‌ى دایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ كوتله‌كه‌ى ئه‌و كوتله‌ى گه‌وره‌ پێكبهێنن و سه‌رۆككۆمار هه‌ڵبژێرن. له‌ وه‌ڵامى داواكارییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دردا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى نیسان، مه‌حمود سه‌لامى، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆچوونى هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: “مه‌حاڵه‌ بتوانین كوتله‌ى گه‌وره‌ پێكبهێننی به‌بێ ره‌وتى سه‌در، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌تى یاسا و چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیش بیرى لێده‌كه‌ینه‌وه‌، […]

The post مالكى بۆ سه‌در: به‌بێ تۆ كوتله‌ى گه‌وره‌ پێكنایه‌ت appeared first on SNN.