كەشوهەوای ڕۆژانی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- شارەزایەكی بواری كەشناسی زانیاری لەسەر پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەدوای یەكەم هەفتەوە بارستە هەوایەكی فێنك هەڵدەكات. محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لەمانگی ڕەمەزاندا بەگشتی تاکو 8ی4ی2022 لەنێوان 20 بۆ 36 پلەی سیلیزی دەبێت و لەشەوانیشدا کەشوهەوا فێنک دەبێت و هەندێ جاریش ساردەبێت. ڕاشیگەیاند، لەماوەی هەفتەی یەكەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا جاروبار هەڵکشان و داکشان لەپلەی گەرما ڕوودەدا بەڕێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی و ئەگەری باران بارین نییە. وتیشی، “لەدوای 8 ی مانگەوە ئەگەری هەیە بارستە هەوایەکی فێنک دابەزێتە ناوچەکانمان و گۆڕانکاری لەکەشوهەوا ڕووبدات لەگەڵ ئەو نزمبوونەوەیەش دوور نییە باران […]

The post كەشوهەوای ڕۆژانی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.