دەوامی وەزارەتی تەندروستی کەمکرايەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزيری تەندروستی لەسەر کاتی دەوامکردنی کارمەندان و پزيشکانی تەندروستی لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرێک کەمکردەوە، دەوامکردنيان بەمجۆرە دەبێت: ده‌وامی دیوانی  وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و هه‌ر داموده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ته‌ندروستی كه‌ له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وامی نییه‌، له‌ رۆژه‌كانی دیكه‌ی هه‌فته‌ یه‌ك كاتژمێر ده‌وامی فه‌رمی كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 03:00ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 02:00ی دوانیوه‌ڕۆ. نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كان و مه‌ڵبه‌ند و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامی فه‌رمی كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 02:00ی دوانیوه‌ڕۆ بۆ كاتژمێر 01:00ی دوانیوه‌ڕۆ. خزمه‌تگوزارییه‌كانی دوای ده‌وامی فه‌رمی وه‌كوو (نۆڕینگه‌ میلییه‌كان و راوێژكارییه‌كان) و (نیمچه‌ تایبه‌ت) به‌ هه‌مان شێوه‌ یه‌ك كاتژمێر […]

The post دەوامی وەزارەتی تەندروستی کەمکرايەوە appeared first on SNN.