هەرێم.. پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

له‌رۆژانى داهاتوو دا، پله‌كانی گه‌رما له‌شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ كه‌شناسییه‌كان، ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رما به‌رێژه‌ی 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزترده‌بێته‌وه‌ واته‌ پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ سه‌روو 35 پله‌ و ئاسمانی هه‌رێم به‌ زۆری ساماڵێكی ناروون ده‌بێت و كاریگه‌ری شه‌پۆلی گه‌رما ده‌گاته‌ لوتكه‌.

هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كان، پله‌ی گه‌رما پارێزگاكانی هه‌رێم (هه‌ولێر 32 بۆ 18 پله‌، دهۆك 31 بۆ 16 پله‌، سلێمانی 31 بۆ 17پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 31 بۆ 16 پله‌، كه‌ركوك 34 بۆ 19 پله‌ ) له‌ سنوری ئیداره‌ی سۆران 28 بۆ 15 پله‌، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان 37 بۆ 19 پله‌، له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین 30 بۆ 17 پله‌ ده‌بێت.