فه‌رمانبه‌رانى سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN – عەلی حەمە سەعید به‌هۆى دواكەوتنی مووچەكانییان و وەرنەگرتنی مووچەی مانگی شوبات ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى نیسان، فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند و جەخت لەسه‌ر ئه‌وەدەكەنەوە، “تاوه‌كو مووچەی مانگی شوبات و ئازار پێكەوە وەرنەگرن ناگەڕێنەوە سەركارەكانیان”. سەلام مستەفا، فەرمانبەری شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی تاوه‌كو ئێستا مووچەی مانگی شوباتمان وەرنەگرتووە، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارماندا كە بایكۆتی دەوام بكەین”. وتیشى: “سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڕیارمانداوە تاوه‌كو ئەوكاتەی مووچەی مانگی شوبات و ئازار وەرنەگرین ناگەڕێینەوە سەر كارەكانمان، چونكە ناكرێت بەم جۆرە دەوامبكرێت و حكومەت یاری بە بژێوی فەرمانبەران و هاووڵاتییانەوە بكات”. وتەكانی ئەو فەرمانبەرەی سەرۆكایەتی شارەوانی لەكاتێكایە كە […]

The post فه‌رمانبه‌رانى سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند appeared first on SNN.