SNN وەزارەتی بازرگانی هەرێم رايگەياند: لەم مانگە پیرۆزە دا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چاودێریکردنى بازاڕ و کۆنترۆڵکردنى نرخى خۆراک و پێداویستیەکانى هاووڵاتیان. وەزارەتی بازرگانی و پيشەسازی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: هەرکەس و بازرگانێک سەرپێچى بکات رووبەڕووى سزاى یاسایی دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانى چاودێرى بازرگانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى وەزارەتمان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان. ئاماژەی بەوەشکردووە: هاووڵاتیان ئاگادار دەکەین، هاوکارمان بن، لەکاتی بینینی هەر قۆرخکارى و دیاریدەیەکى نا ئاسایى لە مامەڵە کردن لە خۆراک و پێداویستیەکانى خەڵک و بوونی هەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانمان ئاگاداربکەنەوە. لە راگەيەندراوەکە ئەوەش هاتووە: بەپێویستی دەزانین، دڵنیایی بدەینە هاووڵاتیان کەوا […]
The post وەزارەتی بازرگانی: کۆنترۆڵی نرخی خۆراک دەکەين appeared first on SNN.