بەهۆی بەشدارینەكردنی لەكۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار فراكسیۆنی یەكگرتوو سزا دەدرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌هۆى به‌شدارینه‌كردنیان له‌كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سزا ده‌درێت.

د. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ سپێده‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌رێگه‌ی بێبه‌شكردنیان له‌لیژنه‌كان سزای به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ دراوه‌ كه‌به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریان نه‌كردووه‌.

د. موسه‌ننا ئه‌مین راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌گوزه‌رێت كه‌هه‌ر ئه‌ندامێك به‌شداری دانیشتنی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نه‌كردبێت ناخرێته‌ لیژنه‌كان، سزادانێكی به‌كۆمه‌ڵ وقۆڵبادانه‌، ئێمه‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ وه‌ك كوتله‌ى یه‌كگرتوو.

وتیشی: ده‌نگدان له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامان بۆ لیژنه‌كان بدعه‌یه‌كه‌ تازه‌ داهێنراوه‌ وپێشتر هه‌موو ناوه‌كان خوێنراوه‌ته‌وه‌ وبه‌كۆ پێكه‌وه‌ یه‌كجار ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌.

له‌ماوه‌ى دوو كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، كوتله‌ى یه‌كگرتوو رایگه‌یاندبوو: كه‌بایكۆتى ئه‌و دانیشتنه‌ ده‌كه‌ن وده‌نگ به‌پۆستى سه‌رۆك كۆمار ناده‌ن.