دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، زیانه‌كانی سوپای رووسیای له ٢٤ی شوبات تاكو و سێی نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار سه‌ربازی رووسیا كوژراون، ئاماژه به‌وه دراوه ١٤٧ فڕۆكه، ١٣٤ هه‌لێكۆپته‌ر، ٦٤٤ تانك، هه‌زار و ٨٣٠ زرێپۆش، ٣٢٥ تۆپ، ١٠٥ سیسته‌می مووشهكهاوێژ و ٥٤ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی رووسیا تێك شكێندراون.
هێزه‌كانی رووسیا هه‌روه‌ها هه‌زار و ٢٤٩ ئۆتۆمبێل، حه‌وت كه‌شتی و به‌له‌م، ٧٦ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ٨٩ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ده‌ستداوه.