زانیاریه‌كان ئاشکرای ده‌كه‌ن: پوتین لەژێر فشاردایه‌و و پێش 9ی ئایار سەرکەوتنی دەوێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەرپرسانی ئەمەریکا کە ئاشنان بە نوێترین هەڵسەنگاندنی هەواڵگری وڵاتەکەیان دەڵێن ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا لەژێر فشاردایە بۆ سەلماندنی توانای خۆی بۆ بردنەوەی سەرکەوتن لە ئۆکرانیا

بەرپرسانی ئەمەریکا کە ئاشنان بە نوێترین هەڵسەنگاندنی هەواڵگری وڵاتەکەیان دەڵێن ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا لەژێر فشاردایە بۆ سەلماندنی توانای خۆی بۆ بردنەوەی سەرکەوتن لە ئۆکرانیا

بەگوێرەی ئەو بەرپرسانە، ئەو زانیارییانەی لەلایەن هەواڵگری ئەمریکاوە ئاشكراكراون ئاماژە بەوە دەکەن کە پوتین سەرنج دەخاتە سەر 9ی مانگی 5 کە "ڕۆژی سەرکەوتن"ی ڕووسیایە

ئەم هەڵسەنگاندنە زیاتر لە مانگێک دوای جەنگ دێت و هێزە زەمینییەکانی ڕووسیا نەیانتوانیوە ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکەن کە شەڕی تێدا دەکەن

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند ڕووسیا ستراتیژی جەنگی خۆی لە ئۆکرانیا ڕێک خستوە بۆ ئەوەی جەخت بخاتە سەر کۆنترۆڵکردنی دۆنباس و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆ ئەو سەرکەوتنە چاوەڕوانکراوە.

٩یئایار ڕۆژێكی بەرچاوە لە ساڵنامەی ڕووسیدا، ئەو ڕۆژەیه‌ کە وڵاتەکە ئاهەنگی خۆبەدەستەوەدانی نازیەکان لە جەنگی جیهانی دووەمدا بە نمایشێکی گەورەی سوپا و چەک لە چوارگۆشەی سوور لەبەردەم کرێملین پیرۆز دەکات. کاربەدەستان دەڵێن پۆتین دەیەوێت ئاهەنگی سەرکەوتنێک بگێڕێت لەو ڕۆژەدا

بەپێی میدیاکانی ڕۆژئاوا هێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نەوەستاوە و هێزەکانیش دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستپێکردنی هێرشەکە نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی کیێڤی پایتەخت بگرنە دەست

ڕۆژی شەممە ئۆکراینا ڕزگارکردنی تەواوی هەرێمی کیێڤی لەئامادەبونی ڕوسیا ڕاگەیاند دوای ئەوەی ئێربین و پۆچە و گوستۆمیل کۆنتڕۆڵکرانەوە

ڕۆژی شەممە، دەستەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا دابەزینی هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکانی ڕووسیای ڕاگەیاند و گوتی مۆسکۆ بەردەوام بوو لە کشاندنەوەی یەکەکانی لە باکووری ئۆکرانیا.

میخایلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا وتی: "ئاشکرایە کە ڕوسیا ئەولەویەتی بۆ تاکتیکێکی تر داناوە، بەرەو ڕۆژهەڵات و باشوور دەڕوات، بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچە داگیرکراوە گەورەکان (نەک تەنها لە ناوچەکانی دۆنتسک و لوگانسک)