لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار دادگای فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك كه‌پێشتر ئاراسته‌یان كراوه‌، بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار كۆببێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌سكاڵایه‌ك كه‌داوا ده‌كات نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ نرخی پێشووی، ئه‌مرۆ دادگایى باڵاى فیدراڵى كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌پێشتر نرخى 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 120 هه‌زار دینار بوو.

هه‌روه‌ها له‌رێككه‌وتى 14-3-2022، دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كۆبوویه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ ئه‌مرۆ دوایخست.

پێشترییش پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاندبوو: نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دانابه‌زێنرێت وئه‌م نرخه‌ی ئێستا بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.