دیجیتاڵ میدیای سپێده
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدهگهیهنێت، "وەڵامی ئێران هەمیشە بەرامبەر رژێمی زایۆنی روون بووە؛ من بە یەک وشە وەڵام دەدەمەوە، ئەویش هەولێرە"
سەعید خەتیبزادە، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند، "رژێمی داگیرکەری قودس لە رۆژی یەکەمەوە لە هیچ هەوڵێک سڵی نەکردووەتەوە بۆ ئەوەی دۆخی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە، ئەوەش لە رێگەی خراپەکاری، پیلانگێڕی و دەست خستنە نێو دەستی ئەوانی دیکەوە، وەڵامی ئێران هەمیشە بەرامبەر رژێمی زایۆنی روون بووە، من بە یەک وشە وەڵام دەدەمەوە، ئەویش (هەولێر)ە"
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئیسرائیل رایگەیەیاندووە بەم زووانە نێردەیەکی سەربازی دەنێرێتە نێو ناڤیی پێنجەمی ئەمریکا لە کەناراوەکانی بەحرێن، ئەمەش بە واتایە دێت کە لە داهاتوویکی نزیکدا دەگاتە کەنداوی فارس"
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهوهشی راگهیاند، " تاران هیچ کات لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل بێ وەڵام نەبووە و، هێرشەکەی مانگی رابردووی سەر شاری هەولێری سوپای پاسدارانی وەک نموونەی وەڵامەکانی ئێران هێنایەوە.