دیجیتاڵ میدیای سپێده
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ: 'شەوی رابردوو لە ئەنجامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییدا لە ئۆکرانیا، 14 ژێرخانی سەربازیی خاپوور کران'.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای رووسیا لەگەڵ بەناو ئیدارەکانی جوداخواز لە دۆنباس رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، دەستیان بەسەر ژمارەیەک ناوچەی نیشتەجێبووندا گرتووە.
کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە سوپای رووسیا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆسەر ژێرخانی سەربازیی لە ئۆکرانیا و رایگەیاند 'شەوی رابردوو لە ئەنجامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییدا لە ئۆکرانیا، 14 ژێرخانی سەربازیی خاپوور کران'.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە تا ئەمڕۆ 125 فڕۆکە، 91 هێلیکۆپتەر، 393 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 266 سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، هەزار و936 تانک و زرێپۆش، 211 راجیمە، 833 تۆپهاوێژ و هاوەن، هەزار و 810 ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆکرانیا تێکشکێندراون.