دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عدی شامی رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی لوبنان-یش كه چه‌ند ساڵێكه قه‌یرانی ئابووری به‌رۆكی گرتووه وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی مایه‌پووچ بووه.
سەعدی شامی كه هاوكات سه‌رۆكایه‌تی شاندی حكوومه‌تی لوبنان ده‌كات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا له‌باره‌ی دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌یه‌وه دوا.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عدی شامی به ئاماژه‌دان به دۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌ی كه له 2019ه‌وه به ده‌ست قه‌یرانی ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت، گوتی: "به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تیش وه‌ك بانكی ناوه‌ندیی مایه‌پووچ بووه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیانه‌كان كه‌مترین كاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتییان. زیانه‌كان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت، بانكی ناوه‌ندیی، بانكه‌كان و هه‌ژماره‌كانی خه‌واندنی پاره به‌سوو دابه‌ش بكرێن".
سه‌عدی شامی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشكه‌وتنی گرنگ رووی داوه له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه دا له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز دانوستانه‌كانیان به‌رده‌وامن و هیوای خواست به‌م نزیكانه بگه‌نه رێككه‌وتن.